یەکێتی: پارتی بۆ ھێشتنەوەی راکان جبوری لە پارێزگاری کەرکوکدا رێکەوتنی کردووە

لڤین:
سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركوك-سه‌لاحه‌دینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند شوێنگرەوەی راکان چبوری لە پەرلەمان بە پێی رێکەوتنی پارتیە بۆ ئەوەی لە پۆستەکەیدا بەردەوام بێت.
سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركوك – سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی راكان جبوری له پۆسته‌كه‌ی ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆ كاندیدێكی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له په‌رله‌مانی عێراق سوێندی یاسایی خوارد له‌بری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك، ئه‌م پڕۆسه‌یه له لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روونه كه چۆن ئه‌م پیلانگێڕییه داڕێژراوه‌و به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه، مه‌به‌ست لێی مانه‌وه‌ی راكان جبورییه وه‌ك به‌شێك له بره‌ودان به سیاسه‌تی به‌عه‌ربكردنی كه‌ركوك”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و خه‌ڵكی كه‌ركوك، ئه‌وه‌یه كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێكه له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه پاڵپشت و به‌رنامه‌داڕێژه‌ری مانه‌وه‌ی راكان جبورییه له پۆسته‌كه‌یدا”.
دەشڵێت “له‌م سۆنگه‌یه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نێت كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌ی كورده، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و لایه‌نه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، و به هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكات”.
سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركوك – سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتیی راشیگه‌یاندووه، “هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌م شێوه‌یه بچێته ناو پیلانگێڕییه‌كان دژ به كه‌ركوكییه‌كان و دانوستاندن بكات بۆ مانه‌وه‌ی راكان جبوری له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك”.