وەزارەتی پێشمەرگە.. پێنج پێشمهرگه بوونه قوربانى

لڤین
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند :”لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێشمەرگەیەک گیانی لە دەستدا و چواری تریش بریندار بوون”
.
لهڕاگهیهنراوێكدا وهزارهتى پێشمهرگه کە وێنەیەکی دەست لڤین کەوتووە ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ لەسنوری گەرمەسێر پێنچ لە پێشمەرگەکانی فەوجی 3ی لیوای 19ى پیادە، لەکاتی گەڕانەوەیان لەدەوامی فەرمی، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.”
ئهوهش هاتووه، “بەداخو کەسەرێکی زۆرەوە، یەکێک لەپێشمەرگەکان بەناوی عەلی عەبدوڵا ئەحمەد گیانی لەدەستداو گەیشتە کاروانی شەهیدانو چوار پێشمەرگەکەی تریش برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەش کردوە، “له ئێستادا بریندارەکان لەنەخۆشخانەی شار له سلێمانى لەژێر چاودێریی پزیشکدانو چارەسەردەکرێن”.