نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبوەوە

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە سەروو 103 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “Oil Price”ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 103 دۆلار و 15 سەنت و زیاتر لە 5% نرخەکەی بەرزبووەوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی “تەکساس” گەیشتە 97 دۆلار و ئەویش بەهەمان ڕێژە نرخەکەی بەرزبووەوە.

بەڵام پێگەی ئینڤێستین ئاماژە بەوە دەکات کە نرخی نەوتی برێنت نەگەیشتووەتە سەر وی 100دۆلار و دەڵێت لە خوار ئەو نرخەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button