ئومێد خۆشناو: کێشەی ئەو ژنە بەتەمەنەمان چارەسەر کرد کە لە ماڵەکەی دەرکرابوو

لڤین:
پارێزگاری ههولێر رایگهیاند، كێشهی ئهو ئافرهته بهتهمهنهیان چارهسهر کردووە كه خانووهكهی لهلایهن كهسێكی دیکەوە بەسێوەی ساختە فرۆشرابوو بەهۆیەوە ئەو ژنە لهماڵهكهی كرابووه دهرهوه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر له راگهیهندراوێكدا دەڵێت “دوای ئەوەی بەبڕیاری دادگا ئافرەتێکی بەتەمەن خانووەکەی لێسەندرایەوە کە نزیکەی 28 ساڵ پێش ئێستا کڕیویەتی و ئێستا کەسێک لە دادگا سکاڵای تۆمارکردووە و سەلماندویەتی کە زەویەکە هی ئەو بووە و بە نووسراوی ساختە لەلایەن مامیەوە فرۆشراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازیمان لە هەردوولایەن کرد، هەم ئەو ئافرەتە بەتەمەنەی کە لەخانووەکەی دەرکراوە، هەم خاوەنی بنەرەتیی زەویەکە”.
ئاماژهی بهوهشداوه “دوای گفتووگۆکردن لەگەڵ هەردوولا لەبارەی کێشەکەیان کە بەبێ ئاگاداریی خاوەنەکەی بەر لەچەندین ساڵ پێش ئێستا زەویەکەی فرۆشراوە و تا ئێستا چوار جار کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە و ئەو ئافرەتە بەتەمەنە چوارمین کەسە کە خانووەکەی کڕیوە، بڕیارماندا ئافرەتەکە بگەڕێتەوە ناو خانووەکەی خۆی، مافی خاوەن زەویەکەش لەلایەن بەشی یاسایی پارێزگای هەولێرەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێت و هەموو مافێکی بۆ بگەڕێندرتەوە، ئەو کەسەشی کە دەستی لەو کارەدا هەبووە و بە نووسراوی ساختە ئەو زەویەی لەکاتی خۆی فرۆشتووە رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر”.