۲٤ نۆرینگە ودەرمانخانە و تاقیگە و کۆمەڵگەی پزیشکی دادەخرێن

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەکانی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی شارۆچکەی سەیدصادقیان کرد و ۲٤ شوێنیان داخست. 
تەندروستی سلێمانی لە زاری نیان حەمە ئەمین، بەڕێوەبەری بەشی پشکنین و بەدواداچوون ڕایگەیاند: لە ئەنجامی گەڕان و بەسەرکردنەوەکانمان ٢٤ شوێن کە پێکهاتبوون لە سێ کۆمەڵگەی پزیشکی و پێنج دەرمانخانە و یانزە نۆرینگەی پزیشکی و سێ عیادەی پزیشکی و دوو تاقیگە گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام درا دەرکەوت بەشێک لە دەرمانخانەکان و تاقیگە و کۆمەڵگە پزیشکییەکان مۆڵەتی کارکردنیان نەبوو.
بەڕێوەبەری بەشی پشکنین و بەدواداچوون ئاماژەی بەوەشکردووە: هەندێکیان مۆڵەتی کارکردنیان بەسەر چووبوو تازە نەکرابوونەوە وەک لیژنەکە بڕیاردرا بەداخستنیان.
ئەوەشی خستە ڕوو کە بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی نابێت هیچ نۆرینگە و تاقیگە و عیادە و کۆمەڵگەی پزیشکی لە کاتی دەوامی فەرمیدا کراوەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button