راوێژکاری ئەڵمانیا: دەبێت سزاکان پۆتین و بەرپرسەکانى روسیا بگرێتەوە نەک گەلەکەى

لڤین:

راوێژکارى ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، پۆتین دەیەوێت ئیمپراتۆرىەت دروست بکات و پێناچێت سیاسەتى خۆى بگۆڕێت و دەبێتە نەهامەتى بۆ جیهان.

ئۆلف شۆڵتز، راوێژکارى ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەبەردەم میدیاکانى وڵاتەکەیدا رایگەیاند؛ ئەو جەنگەى ئێستا جەنگى گەلى روسیا نییە، بەڵکو جەنگى پۆتینە و دەبێت ڕابگیرێت، ئەگەرنا دەبێتە نەهامەتى بۆ جیهان.

وتیشى، پۆتین دەیەوێت ئیمپراتۆر دروست بکات و روسیا بەقورسى باجەکەى دەدات، ئەوەى لە سەرکێشییەکانى پۆتین دەیخوێنینەوە پێناچێت سیاسەتى خۆى بگۆڕێت.

ئۆلف شۆڵتز، ئاماژەى بەوەشدا، بەهۆى هەڵەکانى سیاسەتى پۆتینەوە، بۆرسەى روسیا داڕماوە، بۆ ئەوەش دەبێت سزاکان پۆتین و بەرپرسەکانى روسیا بگرێتەوە نەک گەلەکەى، مافى خۆمانە سزاى قورسیان بەسەردا بسەپێنین.

راوێژکارى ئەڵمانیا، جەختى لەوەشکردەوە، نابێت بهێڵبن، ئۆکرانیا ببێتە مەیدانى جەنگێکى قورس.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button