سەنتەری میترۆ لەبارەی ھێرشکردنە سەر براکەی عەبدوڵا مەلا نوری ھاتەدەنگ

لڤین:

سەنتەری میترۆ رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر چالاكی مەدەنی، ئارام مەلا نوری دەكەین، داواشیکردووە، “لەهێزە ئەمنییەكانی ئیدارەی گەرمیان، لێكۆڵینەوەی جدی لە رووداوەكە بكەن”.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەوانان و چالاکوانان بڵاویکردەوە، لە راگەیەنراوێكدا كە كەسوكاری ئارام بڵاویانكردۆتەوە، كۆپییەكی بۆ میترۆ نێردراوە، تیایدا هاتووە “شەوی 26ی شوبات، لە گەرەكی نەوزرۆزی  قەزای كەلار، چوار كەسی چەقۆبەدەستی روخسار هەڵپێچراو، لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویتای دەبڵ كابینەیان دادەبەزن بەچاقۆ هێرشدەكەنە سەر چالاكوان (ئارامی مەلا نوری) و بەخستی بریندار دەكرێت.
ئارام لە نەخۆشخانەی كەلارە و بە سەنتەری میترۆی ووتووە،” رایانگرتم و دەمانچەیان لێراكێشام هیچیان، نەووت بەچەقۆ كەوتنە گیانم، زیاتر لە 50 تەقەڵ بەگیانمەوەیە” جەختیكردەوە” من چالاكوان و رەخنەگرم لەگەندەڵییەكانی دەسەڵات،  دوژمنایەتیم لەگەڵ كەس نەبووە”
سەنتەری میترۆ هیوای زوو چاكبونەوە بۆ ئارام مەلا نوری دەخوازێت و بە پێویستی زانیوە، كە دەزگا ئەمنییەكان لەهێرشكردنە سەر چالاكانی مەدەنی و رۆژنامەنووسان هەوڵ و توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ بەرگرتن لە توندوتیژی و كۆتاییهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزاو فەراهەمكردنی زەمینەی لێپرسینەوە و راپێچكردنی ئەوانەی تاوان دەكەن بۆ بەردەم دادگا.
سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، بە توندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر چالاكوانی قەزای كەلار، (ئارام مەلا نوری) دەكات داوا لە هێزە ئەمنییەكانی ئیدارەی گەرمیان دەكات، لێكۆڵینەوەی جدی لەو رووداوە بكات و هێرشبەران دەسگیربكات و بدرێنە دادگا.
میتەرۆ ئەوەشی وتووە، “دەربازبوونی تاوانباران لەو تاوانانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و چالاكانی مافەكانی مرۆڤ ئەنجامی ئەدەن، سەروەری یاسا دەخاتە ژێر پرسیارەوە.ئاماژەیەكی راستەوخۆشە بۆ بێدەنگكردنی رەخنەگران و چالاكوان و رۆژنامەنووسان بەرامبەر بە گەندەڵی وپێشیلكارییەكانی مافی مرۆڤ”.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button