بۆچی ئەمەریکا لە داگیرکردنی ئۆکراینیا بێدەنگ بوو..

وەرگیراوە لە فەیسبووکی سەنگەر سەیدقادر
ئێستا ڕوسیا بە فەڕمی لە سیستەمی بانکی و ئاڵۆگۆڕی دارای سویفت SWIFT دەرکرا، کە ٢٠٠ دەوڵەت و زیاتر لە ١١ هەزار دامەزراوەی جیهانی پێکەوە دەبەستێت و کۆنترۆڵی جوڵەی بازرگانی و دارای جیهانی کردووە، کە ئەمە قورسترین و بەهێزترین گورز و سزایە لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە بەر ڕوسیا کەوتبێت.
– ڕوسیا لە دوای ئەمەریکا دووەم دەوڵەتی جیهان بوو لە ڕووی ئاڵوگۆری دارای لە سیستەمی سویفتدا، دەرکردنی ڕوسیا لە سیستمی سویفت بە مانای لە کارخستن و لە پێخستنی ئابوری ڕوسیایە و ئەستەمە بتوانێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ جیهاندا بکات، لە هەمانکاتدا دابڕینی ئەوروپایە لە ڕوسیا لە ڕووی بازرگانی و ئابووریەوە.
– ئەمەریکا لە ٥ ساڵی ڕابردوودا ستراتیژی خۆی لە بەکارهێنانی هێز و چەکی سەربازییەوە گۆڕیووە بۆ بەکار هێنانی چەکی ئابوری لە ململانێکاندا چونکە هیز و چەک کاریگەری لەسەر قوتبی چین و ڕوسیا نابێت و کاریگەرترین چەک ئابووریە.
-بۆیە ئەمەریکا ڕوسیای ڕاکێشایە ناو گەمەیەکەوە کە لاوازە تییادا ئەویش ململانێ و شەری ئابورییە، چونکە لەڕووی سەربازییەوە ئەستەمە ڕوسیا دەستەمۆ بکات بەڵام بەهۆی لاوازی ئابوری ڕوسیا و بەهێزی ئابوری ئەمەریکاوە واشنتن دەتوانێت بە ئاسانی جەنگی ئابوری لە ڕوسیا بباتەوە، ئەمەش هۆکاری بێدەنگی واشنتن بوو لە هێرشەکە.
زیانە ئابورییەکانی ڕووسیا لە دوو ڕۆژی یەکەمی جەنگەکەدا تەنها لە بۆرسەدا ٢٠٠ ملیار دۆلار بووە، پشکی گازپروم بەڕێژەی سەدا ٣٥% دابەزی جگەلە دابەزینی بەهای پشکەکانی بانکە ڕوسییەکان بە ڕێژەی سەدا ٤٠-٤٢%، جگە لە رەهەندە ستراتیژییە ئابورییەکانی کە بۆ روسیا کارەساتبار دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە پۆتین چاوی لەسامان و داهاتی ئۆکراینیایە کە قەرەبوو زیانەکانی بۆ بکاتەوە بەڵام پرۆسەکە دەیان ساڵی پێویستە بۆ قەرەبوو کردنەوە، تا شەڕ زیاتر درێژە بکێشێت ڕوسیا گورزی قورستری بەر دەکەوێت بۆیە پۆتین هەوڵدەدات لە زووترین کاتدا بگات بە ئامانج و حکومەتی کیێڤ بڕوخێنیت.
بۆیە لەئەگەری کەوتنی کێڤدا پۆتین هاو شێوەی ئەو شێرە بریندارەیە کە لەشەڕدا براوە بووە بەڵام برینی کوشندە و قوڵ کەوتووەتە سەر جەستەی .


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button