رووسیا شاندێک بۆ گفتوگۆ دەنێرێتە بێلارووس

لڤین:
رووسیا رایگەیاند، شاندێک دەنێرنە بێلارووس بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا، بەڵام سەرۆکی ئۆکرانیا رەتیدەکاتەوە بۆ دانوستان لەگەڵ رووسیا شاند بنێرێتە بێلارووس.
دیمیتری بیسکۆڤ، وتەبێژ بەناوی کۆشکی کریملن رایگەیاند، شاندێک کە پێکهاتوون، لە نوێنەرانی سەرۆکایەتی و هەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگری رووسیا، سەردانی بێلارووس دەکات، بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا.
لە بەرامبەردا ڤلادیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، رەتیکردەوە، شاندی وڵاتەکەی بنێرێتە بێلارووس و ئەو وڵاتەی بە بەشێک لە بەرەی رووسیا دەزانێت.