دانیشتوانی گەڕەكی رزگاری سكاڵایان تۆماركرد

لڤین:

دانیشتوانی گەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی چونە لای داواكاری گشتی و سكاڵایان تۆماركد لەبەرامبەر ئەو كۆمپانیایەی كە دەیەوێت شوێنی مەسڵەحەی كۆنی سلێمانی بكات بە بینا.

دانیشتوانی گەڕەکەکە  دەڵێن ئەو پاچە زەوی یە لە بنەڕەتدا تەرخان کراوە بۆ سەوزایی و بە هیچ شێوەیەك گونجاو نیە بۆ ئەو جۆرە پرۆژانە .

دەقی بەیاننامەكەی دانیشتوانی گەڕ‌كی رزگاری  

بەیاننامەی ناڕەزایی 

‎ئێمە وەك بەشێك لە دانیشتوانی گەڕەکی ڕزگاری تازە لە شاری سلێمانی کە دەکەیونە دەورو بەری مەصلەحەی کۆن ناڕازین بەرامبەر دروست کردنی باڵەخانەی نیشتە جێ بوون کە لە ۲٤ نهۆم پێك دێت لە سەر پارچە زەوی مەصڵەحەی کۆن  

‎چونکە ئەو پاچە زەوی یە لە بنەڕەتدا تەرخان کراوە بۆ سەوزایی و بە هیچ شێوەیەك گونجاو نیە بۆ ئەو جۆرە پرۆژانە  

‎هەر بۆ زانیاری بەڕێزتان لە ساڵی ۲٠۱۳ بە هەمان شێوە کۆمپانیایەك  وویستی بیکات بە پرۆژە بەڵام ئەوکات بە هەوڵی هەموو لایەك ڕاگیرا، وە شارەوانی سلێمانی لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە قەرەبووی ئەو کۆمپانیایەی کردەوە و زەویەکی تری پێدا   

‎وە ئەو کاتە  بەڵێنیاندا کە ئەم پاچە زەویەی مەصڵەحەی کۆن بکرێت بە باخچەو سەوزایی  

‎بەڵام بە بیانووی قیرانی دارایی و نەبوونی بوودجە سەوز نەکرا 

‎بۆیە لێرەوە داواکارین لە جێگری سەرۆکی حکوومەت و پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و لایەنی حکومی و حیزبی دەسەڵات دار و 

‎هەموو خەمخۆرانی شاری سلێمانی بێنە دەنگ و چیتر بێ دەنگ نەبن لە تەخشان و پەخشان  کردنی زەوی ئەم شارەو 

‎ بە تایبەت   ئەم پارچە زەویەی مەصڵەحەی کۆن و هەموو ئەو پارچە زەویانەی کە لە بنەڕەتدا بۆ سەوزایی دانراون و بەڵام لە ڕێکەوتنی ژێر بە ژێردا دەدرێت بەم فڵان و بەو کۆمپانیا  بۆ پرۆژەو تاوەری بازرگانی بۆ دەست کەوتنی مادی خۆیان بێ ئەوەی گوێ بدەنە ناشرین کردنی سیمای شار و هیچ حسابێك بۆ دانیشتوانی گەڕەکەکان ناکەن 

‎ئێمە لێرەوە ڕای دەگەیەنین وەك دانیشتوانی گەڕەکی ڕزگاری تازە  بە هیچ جۆرێك ئەمە مایەی قبوڵ کردن نیەو قبوڵی ناکەین 

‎هەموو ڕێکارێکی یاسایی و مەدەنی دەگرینە بەر و بەردەوام دەبین تا جێ بە جێکردنی داخوازیەکانمان کە ئەویش بریتیە لەوەی ئەو پارچە زەوی بکرێت بە باخچە بە هیچ جۆرێك نەکرێت بە پرۆژەی نیشتە جێ بوون 

‎هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ هاتینە لای داواکاری گشتی و سکاڵامان تۆمار کردووە تا بتوانین لە ڕێگای یاساوە ڕێگر بین لەم قۆرخ کاریە 

‎زۆر سوپاس



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button