عەلی حەمە ساڵح ھۆکاری دابەشنەکردنی موچەی ئاسایشی سلێمانی رووندەکاتەوە

لڤین:
عەلی حەمە ساڵح ھۆکاری دابەشنەکردنی موچەی ھێزەکانی ئاسایش لە سلێمانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت بە ھۆی نەبوونی پارەوە بووە.
عەلی حەمەساڵح له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش له سنوری پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و هێزانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنوری ئیداره‌ی سلێمانی به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی هێزه‌كان له داهاتی ناوخۆ ده‌درێت، له داهاتی ناوخۆی سلێمانی به‌ڕێككه‌وتنێك ده‌بێت هه‌مو مانگێك 70 ملیار بدرێت به موچه، مانگی یه‌ك پاره نه‌بوه بۆیه هێزه‌كانی ئاسایش موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه به‌ڵام ئاسایش له سنوری هه‌ولێر وه‌ریانگرتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، ده‌بێت له داهاتی ناوخۆ بدرێت و لێره‌ش ده‌ڵێن داهات نیه، ئێمه به‌دواداچونی وردمان كردوه و دوایین وه‌ڵام ئه‌وه‌یه، كه به‌ڵكو له داهاتی باشماخ و په‌روێزخان و خاڵه‌سنوریه‌كانی مانگی دو، موچه‌ی مانگی یه‌ك بدرێت، داهاتی مانگی 11 و 12ی سلێمانیش نادیاریه‌كی زۆری زۆری تیایه، بۆیه له مانگه‌كانی دیكه دیسانه‌وه كێشه دروستدەبێت”.