بافڵ تاڵەبانی: تەواوی دامەزراوەکانی حزب نوێدەکەنەوە

لڤین:

بافڵ تاڵەبانی، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی ڕایگەیاند، بە بەرنامەیەکی گشتگیری ھەمەلایەنە تەواوی دامەزراوەکانی حزب نوێدەکەنەوە و بە دونیا بینییەکی فراوانترەوە ئەرکەکان رادەپەڕێنن، دەشڵێت، “لە پرسی عێراقدا زۆر هەوڵماندا یەکڕیزی بپارێزین، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا و هێشتاش بێ ئومێد نەبووین.”

بافڵ جەلال تاڵەبانی،  لە میانەی سەردانێکیدا بۆ  مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ڕایگەیاند “یەکێتی سەرباری راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی لە ناوخۆی حزبیش دەستمان بە خۆڕێکخستنەوە و چاکسازیکردن کردووە و بە بەرنامەیەکی گشتگیری ھەمەلایەنە تەواوی دامەزراوەکانی حزب نوێدەکەینەوە و بە دونیا بینییەکی فراوانترەوە ئەرکەکان رادەپەڕێنین”.

هاوکات لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە “یەکێتی بۆ ھەر پرسێک بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو گرتووە و دەمانەوێت بە سیاسیەتێکی نیشتمانیی کوردستانیی لەبەرامبەر ناوەنددا بوەستینەوە و زۆر ھەوڵیشماندا یەکڕیزی بپارێزین، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا کە بۆ ئەوەش بێ ئومێد نەبووین”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو “دەمانەوێت لە ڕێگەی دیداری یەکێتییەوە  خۆمان رێکبخەینەوە و ھەنگاوبنێین بەرەوپێشبردنی یەکێتییەکەی مام کە ئەمە بەرپرسیارێتی ھەموو یەکێتییەکانە پێکەوە، ئەم ئەرکە گرنگ و چارەنووسسازەش رادەپەڕێنین و رۆحی شەھیدانیش ئاسوودە دەکەین.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button