ئەردۆغان لەگەڵ سەرکردە سوننەکانی عێراق کۆبووەوە

لڤین:
ئەمڕۆ شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان لە ئیستەنبووڵ کۆبووەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا کۆبونەوەکە بەڕووی میدیاکاندا داخراو بووە و تیادا باس لە دۆخی سیاسی عێراق کراوە.
لە کۆبونەوەکەدا هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میتی تورکیاش بەشداربووە.
ئەردۆغان هۆکاری سەرەکی ڕێکەوتنی نێوان ئەو دوو سەرکردەیەیە سونەکان بوو لە عێراق کە بە هۆیەوە هاوپەیمانێتیان لەگەڵ سەدر و بارزانی ئەنجامدا.