بە وێنە.. داخستنی کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن

لڤین:
به‌هۆی نه‌بونی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە شه‌قامی گۆران (ئۆرزدی) دوو كۆگای ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نیان داخست.
ئەو دوو کۆگایەی کە داخراون خواردنیان بۆ دەستگێڕ و عەرەبانەکان دروستکردووە و تیایدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانی و توركیدا ده‌گرن.
لە ماوەی ڕابردوو دا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە شوێن و خواردنگەکاندا دەگەڕین و ژمارەیەک شوینیان داخستووە.