لوبنان بەشی مانگ و نیوێک گەنمی هەیە

لڤین: 

وەزیری ئابووری و بازرگانی لوبنان ڕایگەیاند وڵاتەکەی گەنمی تەواوی بۆ یەک مانگ و نیو هەیە و ئاشکرای دەکات کە هەوڵدەدات بۆ ماوەی ساڵێک بڕێکی زۆر گەنم بۆ لوبنان دابین بکات.

ئەمین سەلام لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئەوەی خستەڕوو کە لوبنان لەنێوان 50 بۆ 60٪ ی پێداویستییە گەنمەکانی لەئۆکرانیا هاوردەی دەکات و ئەوانی تر لەڕوسیا و مۆڵدۆڤاو وڵاتانی ترەوە.

ئەو وەزیرە جەختی لەوە کردەوە کە بەدوای ئەوەدایە ڕێککەوتننامەی هاوردەکردن لە وڵاتانی جیاوازەوە ئەنجام بدات و لەگەڵ ئەمەریکا و کەنەدا و فەرەنسا و هیندستان پەیوەندی بکات، چونکە تایبەتمەندی گەنم لەم وڵاتانەدا گونجاوە لەگەڵ پێویستی لوبنان.

وتیشی: “لە هەفتەیەکدا بۆ 10 ڕۆژ هیوادارین دەست بکەین بە وەرگرتنی وەڵام لەو وڵاتانە و وەرگرتنی نوسراوی مەرجەکان، چونکە دوای مانگێک هیچ داواکارییەک بۆ لوبنان نەبوو، وڵاتانی گەورەی وەک میسر دەتوانن بەشی خۆیان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکڕن”.

سەلام نیگەرانی خۆی نیشاندا لەوەی کە “نرخی گەنم دەتوانێت بە 30 بۆ 40٪ باز بدات” و دەڵێت ” نرخی تۆنێک گەنم ئەمڕۆ لەنێوان 360 بۆ 400 دۆلارە و دەتوانێت باز بدات بۆ 500 دۆلار”.

وتیشی لوبنان ساڵانە پێویستی بە 550 هەزار بۆ 650 هەزار تەن گەنمی زیاتر نییە جەختیشیکردەوە کە ” هەوڵدەدات بۆ ماوەی ساڵێک بڕێکی زۆر گەنم بۆ لوبنان دابین بکات بۆ زامنکردنی سەقامگیریی لەم ناوچەیە و دوورکەوتنەوە لە ترس و شڵەژان لەبازاڕی لوبناندا”.

سەلام وتی لەسەر ئەو بابەتە گەیشتۆتە بانکی پارێزگاری لوبنان ڕیاد سەلامە، چونکە “ناکرێت تەحەممول بکرێت، چونکە شکستهێنان لە تەرخانکردنی پارە بۆ ئەم مەبەستە دەبێتە هۆی کەمبوونی گەنم کە ئەمەش مانای ئەوەیە تووشی قەیران ببێت”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button