پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی وەزیری دارایی گفتوگۆی نرخی دۆلار دەکات

لڤین:
پەرلەمانی عێراق خشتەی کاری کۆبونەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند کە وەزیری دارایی بانگهێشت کراوە بۆ گفتوگۆی نرخی دۆلار.
بە گوێرەی نوسراوێک کە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە و تیادا خشتەی کاری کۆبونەوەی پەرلەمان دیایر کراوە کە لە تەوەری یەکەمدا سوێندخواردنی چەند پەرلەمانتارێک ئەنجام دەدرێت.
بە گوێرەی کارنامەکە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەی پەرلەمان گفتوگۆی پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان دەکریت و بڕگەی سێیەم گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر بەهای دراو بە ئامادەبونی وەزیری دارایی.