مەشعان جبوری: كۆبوونەوەی لوتكەی سەدر و بارزانی و حەلبوسی ناكرێت

لڤین:

مشعان جبوری سەركردەیەكی هاوپەیمانی عەزم-ی سوننەكان، كە لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عێراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی لوتكەی هاوپەیمانی سێ قۆڵی (سەدر-بارزانی- حەلبوسی) ناكرێت.

مشعان جبوری، ئەندامی خوولی نوێی پەڕلەمانی عێراق لە پشكی سوننە لە تویتەری خۆی بڵاویكردۆتەوە، ئەوەی لە هەندێك لە ڕاگەیاندنەكانەوە باسكراوە سەبارەت بە كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەم هەفتەیە لە هەولێر ڕاست نییە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەفتەیە لە هەولێر هیچ كۆبوونەوەیەك ناكرێت لەنێوان لایەنەكانی هاوپەیمانی سێ قۆڵی (ڕەوت و سیادە و پارتی) وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button