پارتی: هیچ ڕاپرسیەکمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکردووە

لڤین:

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند کە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ڕاپرسیان ئەنجامداوە راست نییە. 

لە راگەیەنراوێكدا دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردووەتەوە: چەند رۆژێكە هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە لە سەرچاوەیەكی دەزگامانەوە وەرگیراوە، باسی ئەوە دەكات كە دەزگاكەمان ڕاپرسییەكی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام داوە، لە ڕاپرسییەكەدا دەركەوتووە پارتیمان 50 كورسی بە دەست دەهێنێت.

ڕوونیکردووەتەوە “ئەم هەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە بە هیچ شێوەیەك و هیچ سەرچاوەیەك لە دەزگاكەمان، ئەو زانیارییە ناڕاستەی نەداوە و بۆ ئەو مەبەستەش هیچ ڕاپرسییەكمان نەكردووە، بەڵكو ئەمە هەواڵێكی فەیك و هەڵبەستراوە و دوورە لە ڕاستییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button