حزبی سۆسیالیست کۆنگرە ئەنجام دەدات

لڤین:
حیزبی سۆسیالیست بڕیاریدا لە سەرەتای مانگی داهاتوو، حەوتەمین كۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات و بۆ پۆستی سكرتێری گشتی حزبەكەش زیاتر لە کەسیک خۆی کاندید کردووە.
بەختیار كەریم، وتەبێژی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاند “بڕیارە رۆژانی 5 و 6ی ئازاری ئەمساڵ، حەوتەمین گۆنگرەی حزب بە بەشداری نزیكەی هەزار ئەندام، لەشاری هەولێر ئەنجام بدرێت”.
وتەبێژی حزبەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەموو رێوشوێن و ئامادەكارییەكانی بەستنی كۆنگرەیان تەواوكردووە و چەند كەسێك خۆیان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سكرتێری گشتی حزب كاندیدكردووە ” محەممەدی حاجی مەحمود سكرتێری گشتی حزب، ئەویش دەتوانێت خۆی بۆ پۆستەكە كاندیدبكاتەوە”.