روسیا: 118 دامەزراوەی سەربازی ئۆکرانیا لە کارخراون

لڤین:
میدیاکانی ڕوسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەیانەوە بڵاویان کردەوە کە لەسەرەتای هێرشەکەی دوێنێوە تا ئێستا 118 دامەزراوەی سەربازی لەکار خراون.
وەزارەتی بەرگری ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە لەو ماوەیەدا زیاتر لە 150 سەربازی ئۆکرانی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی روسیا کردووە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە زیانەکانی وڵاتەکەی نەکردووە لەو شەرەدا.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەوەشی ڕاگەیاندووە دەیان کەرەسە و ئامێری سەربازیشیان تێکشکاندووە، هێرشەکەش بەناوی پاراستنی هەریمی دۆنباس ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەکردووە کە 11 فڕۆکەخانە و 13 خاڵی کۆنترۆڵ و پەیوەندی و 14 ئێس 300 و سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئەمریکی و 36 وێستگەی ڕاداری لە نێو ئەو دامەزراوانەدان کە تێکشکێندراون.
لە بارەی کەرەستەکانیشەوە وتویەتی 5 فڕۆکەی جەنگی و یەک هەلیکۆپتەر و 5 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش خراونەتە خوارەوە
18 تانک و زرێپۆش و 7 موشەک هاوێژ تێکشکێنران.