سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

لڤین:
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، نابێت شکۆی دەسەڵاتی دادوەری و دەوڵەت کەمبکرێتەوە بەدەستم گەیشتووە فشاری حزبی و تائیفی لەسەر دەزگای دادوەری عێراق هەیە.
موقتەدا سەدر لەتویتێکدا ڕایگەیاند: تا ئەو شوێنەی کە بەدەستم گەیشتووە فشاری حزبی و تائیفی لەسەر دەزگای دادوەری عێراق هەیە سەبارەت بە هەندێک فایلی گەندەڵی یان فایلی هەندێک لە تۆمەتبارانی توندوتیژی و بە ئامانج گرتنی شکۆی دەوڵەت و بارەگاکان.
ریبەری ڕەوتی سەدر وتیشی: ئێمە جەخت لەسەر شکۆی دەوڵەت و شکۆ و سەربەخۆیی دادوەری و ناسیاسیکردنی دەکەین لەڕێگەی ئەو فشارە ناپێویستانەوە کە لە ڕێگەیەوە هەوڵ دەدەن بەشێک لە ئەندامەکانیان ئازاد بکەن.
ڕاشیگەیاند: ڕێگە نادەین شکۆی دەسەڵاتی دادوەری و دەوڵەت بشکێندرێت و شکۆی عێراق لەسەرووی هەموو ئینتیماکانەوەیە.