لێزمەباران لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

لڤین:
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەراست شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری لافاو لەشاری هەولێر هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێملە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە “لە درەنگانی شەوی پێنخشەممە لەسەر هەینی ئاسمانی هەرێم بەگشتی بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت نمە باران سەرەتا لەناوچە شاخایویەکان دەست پێ دەکات.”
دەشڵیت “بۆ بەیانی رۆژی هەینی لە کاتەکانی بەرەبەیان تاکو پاشنیوەڕۆ شەپۆلێکی لێزمە باران و کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو ” کاریگەری دابارین بۆ رۆژی شەممەش بەردەوامی دەبێت بەشێوەی نمە باران لەناوچە جیاجیاکان و زیاتر لەناوچە شاخاوییەکاندا بەردەوام دەبێت.”
پێشبینی کردووە “لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرمی (2-3) پلەی سیلیزی دادەبەزن و خێرایی با-ش زیاد دەکات و دەگاتە سەروو 40کم.”
هۆشداریش دەدات، سەبارەت بە شاری هەولێر بۆ ئەگەری بەرز بوونەوەی ئاو، لەکاتەکانی بەیانی زوو کاتژمێر 4:00 تاکو 7:00ی بەیانی هەینی ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە زیاتر لە ناوچەکانی باکوور و باکووری خۆرئاوی شاری هەولێر.”