لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

لڤین: وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی كۆرۆنای گۆڕاو خوێندن لەهەموو قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگە بەردەوام دەبێت، بەڵام توندكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی.

 جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی كۆرۆنای گۆڕاو خوێندن لەهەموو قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگە بەردەوام دەبێت، بەڵام لەگەڵ توندكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی، هەروەها داوا لەهەموو لایەك دەكات لەمانگی داهاتوودا هیچ بۆنەیەك ئەنجام نەدەن.
ناوبراو دوا کۆبوونەوەی لیژنەی  باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە فەرمانبەران پابەند بن بە بەكارهێنانی ماسك، هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی عێراق سنوردار دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button