پێوەری زیرەک دەکرێتەوە بە 40 ئەمپێر

لڤین:
دوای ئەوەی ماوەی ڕابردوو بڕی کارەبا بە ماڵان کرابوو بە 30 ئەمپێر، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا ڕایگەیان دەیکەنەوە بە 40 ئەمپێر.
وەزارەتی کارەبا لەزاری کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەک رایگەیاند: لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە 40 ئەمپێر.
ئەوەس دوای ئەوەهات کە لە سەرەتای زستان، بۆ پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشگرتن بە ئۆڤەرلۆد بوونی وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەم کرایەوە.