ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بڕیار لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەدات

لڤین:

میدیای نزیک لە سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند ئەمڕۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی دیاری دەکرێت.

کەناڵی ڕووداوی سەر بە نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەریم بڵاویکردەوە: بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیار لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا لەیەنە سیاسیەکان نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لایەنە سیاسیەکان زۆرینەیان داوا دەکەن یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە نیە یاساکە هەموار بکاتەوە.

لایەنە سیاسیەکان داوا دەکەن یاسای هەڵبژاردن لە یەک بازنەوە بکرێتە فرە بازنە، بەڵام پارتی لەگەڵ ئەو پێسنیارە نییە و مەبەستیەتی یاساکە وەک خۆی بمێنێتەوە.

بە گوێرەی شیکردنەوەی لایەنە سیاسیەکان پارتی لە فرەبازنەیی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا زیانی بەردەکەوێت لەبەر ئەوەی دەنگی پارێزگی دهۆک و پێکهاتەکان کاریگەری بەسەر بازنەکانی دیکەوە نابێت بەڵام لە یەک بازنەیدا دەنگی دهۆک و پێکهاتەکان کاریگەری بەسەر دەنگەکانی پارتیەوە دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button