ئاماری کوژراو و بریندارانی ئۆکرانیا ڕاگەیەندرا

لڤین:
حکومەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی حەوت کەس کوژراوە و نۆ کەسی دیکە برینداربوون.
حکومەتی ئۆکرانیا دوای دەسپێکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی بەفەرمی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا حەوت کوەس کوژراون و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.
حکومەتی ئۆکرانی ڕاشیگەیاند: رووسیا شەش فڕۆکەخانەی ئۆکرانیای بۆردوومان کردووە کە لە نێویاندا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پۆریستڵ لە کیفی پایتەخت هەیە.