کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە گردبوونەوە

لڤین:
دژی خەرجنەکردنی قازانجی ساڵانە بۆ زیاتر لە 380 کارمەند و کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
یەکێک لە بەشداربوانی گردبونەوەکە وتی: ئێمە فەرمانبەری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانین لەسەر وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێشوتر قازانجی ساڵانەمان هەبووە و وەرمانگرتووە بەڵام ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە ئەو مافەمان راگیراوە.
بەشداربوانی گردنوونەوەکە دەڵێن ئەو قازانجە ساڵانەیە لەکارگەکانی دیکە دەدرێت بە فەرمانبەران بەڵام ئەو بڕیارە تەنها کارگەکەی ئەوانی گرتووەتەوە هۆکارەکەشی حکومەتە کە وەک پێویست نەهاتووەتە سەر خەت.
لە سەرەتادا ئەو کارمەندانە ژمارەیان لە دەوروبەری 400 کارمەندی حکومەت بووە لەسەر میلاکی وەزارەتی بازرگانی بوون لەگەڵ پێدانی کارگەکە بە کەرتی تایبەت ئەو کارمەندانە لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە و لە کارەکانیان بەردەوامن تا ئێستا 380 کارمەند ماونەتەوە، ئەوانی دیکەش خانەنشینکراون.
پێشتریش بۆ هەمان مەبەست چەند جارێک ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەڵام تا ئێستا ناڕەزایەتیەکانیانبێ وەڵام ماوەتەوە.