بازرگانێک و شەش بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

لڤین:
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی بازرگانێک و شەش بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەری لە ماوەی 40 رۆژی ڕابردوو ڕاگەیاند.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هاوڵاتیاندا بەهەوڵ و ماندوبونی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهاوکاری سەرچاوە تایبەتەکانمان لەماوەی چل ڕۆژی ڕابردودا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان حەوت کەس دەستگیرکراون.
بەرێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: تۆمەتبارەکان یەکێکیان بازرگانەو شەش کەسەکەی دیکە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن و دانیشتوی شارو شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقن ، یەکێکیان ژنەو ئەوانی دیکەش لەڕەگەزی نێرن.
ڕوونیکردووەتەوە ئەوماددانەی بەکاریان هێناوە لەجۆری کریستاڵە سەرجەمیان بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەماددەکانی (٢٦ ، ۳۰ ) لەیاسایی بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەرو کارتێکەرە عەقڵییەکان لەهەرێمی کوردستان ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button