شێروان و هاوڕێکانی کەمتر لە شەش مانگی دیکە ئازاد دەکرین

لڤین:

سزادراوانی بادینان بە بڕیاری سەرۆکی هەریم 60٪ی سزاکەیان کەمکرایەوە و پارێزەرێکی دۆسیەکەش دەڵێت ئێمە هەوڵمان ئەوەیە بەر لێبوردن بکەون.

بەشدار حەسەن، ئەندامی تیمی پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان ڕایگەیاند “بە فەرمان و مەرسومی سەرۆکی هەرێم سزادراوانی بادينان هەریەک لە شێروان شێروانی و شڤان سعيد و ئاياز كەرەم و هاریوان عیسا و گوهدار حمدامین، بەڕێژەی لە سەدا 60% ماوەی حوکمدانیان سوک(تخفیف) کرا”.

ئەو پێنج چالاکوانە لە ڕۆژی 16ی شوباتی2021 بۆ ماوەی شەش ساڵ سزای زیندانیان بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایش سزادران و بە وتەی ئەو پارێزەرە لە پێنج  بۆشەش مانگی داهاتوو ئازاد دەکرێن.

لە بارەی بڕیارەکە باسی لەوەکرد ئەو بڕیارە تەنها بۆ ئەو پێنج کەسەیە، ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە سزانەدراون ئێستا و ئەوانەش دیکەش ناگریتەوە کە ناویان لەو لیستەدا نییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button