دادگای فیدڕاڵی بریاری دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردنی پۆستی سەرۆک کۆماری دواخست

لڤین: 

دادگای فیدڕاڵی لەبارەی بڕیاردان بۆ کردنەوەی دووبارەی دەرگای کاندید بۆ سەرۆک کۆماری لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە دانیشتنەکەی دواخست. 

دوای سکاڵای باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لەبارەی دووبارە دەرگای کاندید کردنەوەی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی ئەنجامدا و لە کۆتایی دانیشتنەکەدا بڕیاردرا دانیشتنەکە دوابخرێت.

دادگا ئەوەشی ڕاگەیاند بۆ زیاتر تاوتوێکردنی دۆسیەکە دادگا جارێکی دیکە لە ڕۆژی یەکی مانگی ئازاد دانیشتن ئەنجام دەداتەوە و بڕیاری کۆتایی دەدات.

ئەوەس لە کاتێکدایە کە دادگای فیدڕاڵی پێشتر هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی بۆ ئەو پۆستە دورخستەوە بە هۆیە ناوبانگی خراپی کە پێستر لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بەهۆی نەگدەڵی داراییەوە متمانەی لێسەندرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button