لڤین:
لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر نۆ تۆن په‌نیری کەڕو کردودا، كه “خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه به‌ده‌ستگێڕه‌كان و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه”.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاشکرایکرد، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه له كۆگای نه‌به‌ز له رێگای سه‌ره‌كی مێرگه‌پان، ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ تۆن په‌نیری كه‌ڕوكردودا گرتووە کە لە کۆگایەکی نەشیاودا هەڵگیراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەت، په‌نیره‌كه له جۆری ئیلانه و به‌پارچه‌ی (90) گرامی دروستكراوه، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (10) هه‌زار پارچه په‌نیردا گرتووه، كه “خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه به‌ده‌ستگێڕه‌كان و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه.”
بڕیارە به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی په‌نیره خراپبوه‌كه له‌ناوب‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی بكرێته‌وه.