بەشی دەیەمی شایستەداراییەکانی جووتیاران گەیشتە هەریمی کوردستان

لڤین:
بەڕێوبەری گشتی بازرگانیی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هاتنی بەشی دەیەمی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیاران گهیشتووه و لە ئایندەیەكی نزیكدا لەڕێگەی سایلۆكانەوە دابەشدەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل،لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە بەشی دەیەمی شایستەداراییەکانی جووتیاران گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە ئامادەكاری دەكرێت بۆ وەرگرتنی رێكارە كارگێڕییەكان.
ئاماژهی بهوهشكرد، دوای رێكاره كارگێڕییهكان، چەكی ئەو بڕە پارەیه لە رێگهی سایلۆكانی هەرێم بە سەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت و لە بانكەكانهوه پارەكەیان وەردەگرن.
بڕی ئەو پارەیەی كە بە چەكی بانكی ناردوویانە بەم شێوەیە:
هەولێر: بڕی یەك ملیار و 608 ملیۆن دینار
سلێمانی: بڕی یەك ملیار و 172 ملیۆن دینار
دهۆك: بڕی 162 ملیۆن دینار