ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوت و غازی هەرێم گفتوگۆ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە، بڕیارەكەی دادگای فیدڕڵی عیراق سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم تاووتوێ دەكات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیدا، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پوختەی سەردانی شاندی حكومەت بۆ وڵاتی قەتەڕ و كۆنگرەی ئاسایشی میونشن، دەخرێتەڕوو.
هاوكات بڕیارە لە بڕگەی دووەمی كۆبونەوەكەدا دواین بریاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە كەرتی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، تاوتوێ دەكات كە ئەم بابەتەیان لەلایەن لیژنەیەكی راسپێردراوەوە دەخرێتەڕوو.
لە بڕگەی کۆتایی كۆبوونەوەكەشدا رەشنوسی رۆژمێری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان -عیراق، كە لەلایەن لیژنەی پێكهاتوو بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و سەرپەرشتی وەزیری كشتوكاڵ، ئامادەكراوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.