پۆلیس باندێکی دەستگیرکرد کە لەڕێی gpsوە دزیان دەکرد

لڤین:

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند، کە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان لە رێگەی GPS شوێنیان دیارکردووە و دواتر دزیویانە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە، پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییەک لە جۆری (مارسیدس) لە شاری هەولێر دەدزرێت، توانیان شوێنی  تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدەری تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ح. ع. ع) بدۆزنەوە وه تۆمەتبار دەستگیر بکەن له كومپانيای بهستانى Gps له كاتى به ستانى Gps بۆ ئۆتۆمبيليك و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا.

پۆیسی ھەولێر دەشڵێت: دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی نا  بە تاوانەکە، کە لەگەڵ هەریەک لە تۆمەتباران (س.س. خ) و (ا.ت. ح) و (ی.ا.ع) و (ع.ف. م) هەڵدەستان بە کڕینی ئۆتۆمبێل، پاشان ئامێری GPSیان لەناو ئۆتۆمبێلەکان دادەنا و سویچیان کۆپی دەکرد، کۆپییەکیان لای خۆیان دەهێشتەوە، پاش ماوەیەک لە رێگای ئامێری Gps شوێنەکەیان دەستنیشان دەکرد و دەیاندزی”.

دەقی راگەیەندراوەکە:

پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیەک لە جۆری (مارسیدس) لە شاری هەولێر دەدزرێت،هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان هەڵسان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ و توانیان شوێنی  تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدەری تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ح. ع. ع) بدۆزنەوە وه تۆمەتبار دەستگیر بکەن له كومپانيای بهستانى Gps له كاتى به ستانى Gps بۆ ئۆتۆمبيليك و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی نا  بە تاوانەکە، کە لەگەڵ هەریەک لە تۆمەتباران (س.س. خ) و (ا.ت. ح) و (ی.ا.ع) و (ع.ف. م) هەڵدەستان بە کڕینی ئۆتۆمبێل، پاشان ئامێری GPSیان لەناو ئۆتۆمبێلەکان دادەنا و سویچیان کۆپی دەکرد و کۆپییەکیان لای خۆیان دەهێشتەوە، پاش ماوەیەک لە رێگای ئامێری Gps شوێنەکەیان دەستنیشان دەکرد و دەیاندزی، وه ( 7 )ئۆتۆمبێل ئامادە کرابوو بۆ دزین لەلایەن ئەم باندە، هێزەكانمان توانيان تۆڕی GPS هەڵبوەشێنینەوە، تاکو تۆمەتباران نەتوانن ئۆتۆمبێلەکان بدزن.

تۆمەتبارانی خواره وه  هەریەکە و ئەرکێکی هەبوو لە رێکخستنی تاوانی دزین کە ئەنجامیان دەدا:

1- تۆمەتبار (ا.ت.ح) کاری ئەوە بوو پارەیان پێ بدات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بکڕن.

2- تۆمەتبار (س. س. خ) بیرۆکەکە هی ئەو بووە و وە ڕێکخستنی کارەکان و کڕینی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن ئەو ئەنجام دەدرا.

3- تۆمەتبار (ح. ع. ع) ئەرکی ئەوە بوو کە ئامێری GPSی لەناو ئۆتۆمبێلەکان ببەستێت.

4- تۆمەتبار (ی. ا. ع) کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئەنجام دەدا.

5- تۆمەتبار (ع. ف. م) کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات.

لێرەوە سوپاسی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر و گشت هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر دەکەین کە هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بوینە لەگەڵ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وەک یەک تیم کارکراوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و پاراستنی ئەمنیەت و سەروماڵی هاووڵاتییان و چەسپاندنی سەروەری یاسا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button