ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیاری کۆتایی دەدات

لڤین:

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەدات.

بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دادگای فیدڕاڵی عێراق، دوا بڕیار لەبارەی دووبارە دەرگاکردنەوە، بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بدات.

دوێنێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ناوی كاندیدە پەسەندكراوەكانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرا كرد، كە لە كۆی داواكاری 59 كەس، تەنیا 33 كەس پەسەند كراون.

دادگای فیدڕالی پێشتر بە بڕیارێک ھۆشیار زێباری کاندیدی پارتی لە رکابەریەکە دوورخستەوە لەبەر ئەوەی پێشتر بە ھۆی گەندەڵیەوە لە وەزیری دارایی متمانەی لێسەندرا بۆیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button