پەرلەمانی عێراق وادەی دانیشتنی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و نرخی دۆلار دیاریکردووە

لڤین:

پەرلەمانی عێراق هەفتەی داهاتووی دیاریکردووە بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار. بڕیارە ھەر ھەفتەی داھاتوو کۆبونەوەی پەرلەمان لە سەر نرخی دۆلار ئەنجام بدرێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان  رایگەیاندووە کە رۆژی دوو شەممەی داھاتوو دانیشتنێک لەسەر نرخی دۆلار ئەنجام بدرێت.

ھاوکات میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، لە کۆبونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی کولتەکان، بڕیاریدراوە کە هەفتەی داهاتوو دەنگدان لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button