ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا

لڤین:

ئومێد بەروشکى، یەکێک لە دەستگیرکراوانى بادینان دواى تەواوکردنى ماوەى زیندانییەکەى ئازادکرا.

بەشدار حەسەن، سەرۆکى تیمى پارێزەرانى کەیسى دەستگیرکراوانى بادینان رایگەیاند: هەرچەندە دەبوایە دوێنێ ئومێد بەرۆشکى ئازادبکرایە، بەڵام ئەمڕۆ دادگا بڕیارى ئازادکردنى بۆ دەرکرد.

وتیشى،” بڕیارى ئازادکردنى دراوە و چاوەڕێین لە زیندان بێتە دەرەوە”.

لە رۆژى (22ى 6ى 2021)، ئومێد بەروشکى بە (14) مانگ زیندانى کردن، لەلایەن دادگاوە سزادرا، دواتر لەسەر سکاڵاى ئاسایش و بە تۆمەتى تەشهیرکردن بەو هێزانە سکاڵایەکى دیکەى لەسەر تۆمارکرا و شەش مانگى دیکە بە زیندانى کردن سزادرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button