شارەوانی سلێمانی لە بارەی موڵکێکی گرانبەها ڕوونکردنەوە دەدات

شارەوانى سلێمانى رایگەیاند، دواى وردبینیکردن بۆیان دەرکەوتووە موڵكی ٧٨\٤ مەڵكەندی دەباشان لەگەرەكی تووی مەلیك موڵکى هاوڵاتییەکە.
بەپێی رونکردنەوەیەکى شارەوانى ئەو موڵەکەی پێشتر کارەکانی ڕاگیرا بە هۆی ئەوەی وا لێکدرایەوە کە موڵکی گشتی بێت بەڵام دەرکەوتووە کە موڵکی هاوڵاتیەکە.
بە گوێرەی ڕوونکردنەوەکە ئەو هاوڵاتییە مۆڵەتی بازرگانی وەرگرتووە، بەو مەرجەی (كەدیواری راگر و قادرمە) دروست بكات وسەرجەم تێچوی دیزاین و دروستكردنی بگریتە ئەستۆ و لەژێر سەرپەرشتی بەشی پرۆژەكانی شارەوانی سلێمانی دروستبكرێت.
ئەوەس دوای ئەوەهات کە شارەوانی سلێمانی پێشتر ڕایگەیاندوو “لە چەند پەیجێک بڵاوبۆتەوە کە پارچەیەک زەوی کە پێشتر باخچە بووبێت بەڵام ئەمڕۆ کاری بڕینی لەسەر کراوە لە گەڕەکی تووی مەلیک نزیک گوندی ئەڵمانی.
ئێمە وەک سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دڵنیایی دەدەینە ھەموو لایەک کە بەدواداچوونی وورد لەو بابەتە دەکەین و ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنین”
دەقى رونکردنەوەکە:
ڕونكردنەوەیەك لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی
سەبارەت بەموڵكی ٧٨\٤ مەڵكەندی دەباشان لەگەرەكی تووی مەلیك، بەرامبەر باخچەی ئەحمد كایە، پاش وردبینی كردنی بەراییە كان دەركەوت موڵكی ناوبراو (موڵكی ھاوڵاتیە)
مۆڵەتی بازرگانی وەرگرتووە، بەومەرجەی (كەدیواری راگر و قادرمە) دروست بكات وسەرجەم تێچوی دیزاین ودروست كردنی بگریتە ئەستۆ و لەژێر سەرپەرشتی بەشی پرۆژەكانی شارەوانی سلێمانی دروستبكرێت.
وەبەڵین نامەی لێوەر گیراوە، جیوازی بەرزی نێوان موڵكەكە و وشەقامی (٦٠م ) (٩)م دەبیت بۆیە ئەوكارە ئەنجامدراوە، ئەگەر سەرنجی نەخشەی ناوچكە موفرەزاتی بدرێت شەقامی (١٥)م ھەیە لەنێوان موڵكەكە و باخچەكە و رێكخستنەكەش لەشەقامام و باخچەكە كراوە.