دیندار زیباری وەڵامی راپۆرتێكی هیومان رایتس وۆچ دهداتهوه

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وهڵامی راپۆرتێكی هیومان رایتس وۆچ دهداتهوه ڕایگەیاند،، ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و گومانیان لێدەکرێت پێشتر پەیوەندییان بە داعشەوە ھەبووبێت، ئەوا وەک قوربانی دەستی داعش مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت نەوەک تاوانبار.
دیندار زێباری، ئهمڕۆ دووشهممه له راگهیهندراوێكدا لهوهڵامی ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت “بارودۆخی یەکە چاکسازیەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە چاودێری دەکرێت، لەوانەش کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق- یونامی، کە ئەمیان سەر بە نوسینگەی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکانە”.
ڕیکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان دەشڵێت “حکومەتی هەرێم تەواو پابەندە بە یاسا و بەندەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانی تر لە پرسی مافەکانی مرۆڤ، هەروەها، حکومەتی هەرێم ئەوە لەبەرچاودەگرێت کە هاوڵاتیانی هەرێم و پێکهاتەکانی تر، خۆیان قوربانی راپێچکردنەوەی زۆرملێ بوونە و یادگاریەکی تاڵیان لەگەڵ هەیە، بۆیە ئەم ڕەفتارانە بە یەکجاری رەتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی شوێنی مانەوە و هاوکاری و پەروەردە بۆ ئاوارە و پەنابەرەکان و قوربانییانی داعش، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان “.
دەشڵێت “بۆ ماوەی سێ ساڵ هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەی بەردەوامی داعشدا بووە و تا ئێستاش ئەم هەڕەشە کەم تا زۆربوونی هەیە، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوامن بۆ دادگاییکردنی داعش لەژێر رۆشنایی تاوانە نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) دەکرێت، کە لەم بوارەشدا هەنگاوی چاک هاوێژراوە، لەوانەش ئەرشیڤکردنی ئەلیکترۆنی 73912 بەڵگەنامەی پەیوەست بە تاوانەکانی داعش، تۆمارکردنی 5170 دۆسیەی یاسایی کە 2324یان لە دادگا کارەکانیان تەواوبوە، و تۆمارکردنی 2916 کەسی شوێنبزربو”.
زێباری ئڕاشیگەیاندووە “ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و گومانیان لێدەکرێت پێشتر پەیوەندییان بە داعشەوە ھەبووبێت، ئەوا وەک قوربانی دەستی داعش مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت نەوەک تاوانبار، لە ماوەی رابردودا، ئەم کەیسانە بە ڕێکارە یاساییەکان تێپەڕیوون و چارەسەرکراون”.