وەزارەتی رۆشنبیری: ئەوەی زمانی دایکی نەزانێت نەخوێندەوارە

لڤین:
وهزارهتى ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێـم ڕایگەیاند، وهزارهتهكهیان ئەرکی سەرشانیەتی زمانی کوردی لەفەوتانو شێواندن بپارێزێتو ڕێز لەپێکهاتە زمانییەکان دەگرێت.
وهزارهتى ڕۆشنبیری و لاوان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە ”زمانی دایك بەیەكێك لەبنەماو رەگەزە سەرەكییەكانی پێكهێنەری هەر نەتەوەیەك دادەنرێتو لەسەر ئاستی ناوخۆو نێودەوڵەتی بایەخی زۆری پێدەرێت، هەر لەبەر ئەو بایەخە مەزنەیە كەرێكخراوی یونسكۆ لەساڵی 1999ەوە بەبڕیارێك رۆژی 21ی شوباتی هەموو ساڵێكی بەرۆژی جیهانیی زمانی دایك ناساندووە.”
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “بەڕەسمی ناسینی زمانی كوردی لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆییو دەرەكی بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، لەسەر ئاستی ناوخۆیی عێراق بەمانای بەڕەسمی ناسینی گەلێكە كە هاوشانی گەلی عەرەبەو گەلی پلەدوو نییە.”
وتوشیەتی ”لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەڕەسمی ناسینی زمانی كوردی بایەخی ئەوەی هەیە، كە بەرپرسانی عێراقو هەرێمی كوردستان دەتوانن لەكۆڕو كۆبوونەوە نێودەوڵەتییە ڕەسمییەكاندا بەزمانی كوردی قسە بكەن”.
ئەوەشیخستۆتەڕوو، ”لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەکانی حکومەتدا کار بۆ گەشەسەندنی سیاسەتی زمانی و گەشەی زمان و ڕەخساندنی زەمینەی خوێندن بەزمانی دایکی بۆ تەواوی پێکهاتە زمانییەکان دەڕەخسێنێت.”