وەزیری دارایی عێراق: یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ 64 ملیار دۆلار زیادکراوە

وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای کرد کە یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ 64 ملیار دۆلار زیادکراوە و پۆلێنی جیهانی گەشەسەندنی وڵات لە ئاستی نێودەوڵەتی زیاد بووە.

عەلی عەلاوی، راگەیه‌ندراوێکی لەبارەی دابەزینی نرخی دینار لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و ئدەڵێت: بڕیاری دابەزاندنی نرخی دینار لە کانوونی یەکەمی 2020 لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازیی جەوهەری بووە لە ژێرخانی ئابووریی وڵاتەکەدا، بڕیارەکە لە ئەنجامی دۆخێکی خنکێنەری ئابووری بووە کە جیهان بە گشتی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە رووبەڕووی ببووەوە، کە ئەوکات نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش قەیرانێکی ئابووریی دروستکرد، کە دەوڵەت نەیدەتوانی پابەندبوونە ئابوورییەکانی خۆی بەجێبگەیه‌نێت.

عەلاوی دەشڵێت: گۆڕانکارییکردن لە نرخی دراو هێزێکی گەورەی دایە جومگەکانی ئابووریی وڵات و هاوڕێک بوو لەگەڵ لێدوانەکانی بانکی ناوەندی کە دووپاتیکردەوە، زیادکردنی نرخی فرۆشی دۆلار دەبێتە هۆی ئەگەری کێبڕکێی بەرهەمی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی سەر وەزارەت بە رێژەی 23% و وەزارەتی دارایی توانی قەیرانی دارایی تێپەڕێنێت کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی 2020 و سەرەتای 2021 دروستبوو؛ هەروەها توانراوە یەدەگی بانکی ناوەندیی عیراق بۆ 64 ملیار دۆلار زیادبکرێت و پۆلێنی جیهانی گەشەسەندنی عیراق لە ئاستی نێودەوڵەتی زیاد بووە”.

ئاشکراشیکرد “بەپێی ئامار و ئاماژەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییە پسپۆڕەکان، بەرهەمی خۆماڵی بەگشتی 9% بووە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021 و گەشەی ئابووریی نانەوتی بە رێژەی 21% زیادیکردووە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021دا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: تێکڕای هەڵاوسان لە کانوونی دووەم بۆ تەممووزی 2021 گەیشتووەتە 5.2% و 6.3%، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی خواستی ناوخۆیی و نەبوونی کاڵای پێویست بۆ خستنەڕوو، بە شێوەیەک کە داواکاریی هەمووان فەراهەم بکات. لە لایەنی دیکە هەڵاوسان کاریگەریی ئەرێنیی هەبووە، بەهۆی دابەزینی نرخەکانی کاڵای هاوردەکراوی هەندێک وڵات، بەهۆی ئەوەی نرخی دراوەکەیان دابەزیوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button