بەشی سێهەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر جێبەجێ دەکرێت

لڤین:
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگەیاند بڕیاردراوه ده‌ست به‌دروستكردنی به‌شی سێیه‌می شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستێكی نوێ له‌نێوان شاره‌وانی هه‌ولێر و كۆمپانیای جێبه‌جێده‌كار واژۆده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌شی سێیه‌می شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر ته‌واو ده‌كرێت، كه ئه‌م به‌شه‌یان شه‌قامی 150 مه‌تری له یه‌كتربڕی هه‌ولێر-به‌حركه به ڕێگه‌ی هه‌ولێر-گۆپاڵ، ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی دهۆك ده‌به‌ستێته‌وه.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار باسی لەوەشکردووە تا ئێستا دوو به‌شی دیكه‌ی ته‌واو كراوه، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌شی سێیه‌میشی ته‌واو ده‌كرێت و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گرێبه‌ستی ئه‌و به‌شه له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و كۆمپانیای هێمن گروپ واژو ده‌كرێت و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
درێژی شه‌قامی 150 (سه‌د و په‌نجا) مه‌تری، 70 كیلۆمه‌تره و پانی هه‌ر سایدێكی شه‌قامه‌كه 19.5 له‌نێوان شه‌قامه‌كانیشدا 8 مه‌تر بۆ سه‌وزایی دانراوه، له‌مانگی (نیسان/4)ی 2019ه‌وه به‌شی یه‌كه‌می خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.