بافڵ تاڵەبانی: ژنان زیاتر لە کاری رێکخراوەییدا دەهێنینە پێشەوە

لڤین:

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، ژنان زیاتر لە کاری رێکخراوەییاندا دەهیننە پێشەوە و ڕاشیگەیاند، زانکۆکانی ھەرێم لەجێی متمانەن و لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق لە یەکەمەکاندان.

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان بە ئامدەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبەکەی پێشوازیکرد لە  نەجات بیلکاسم، وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا لە فەرەنسا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پرۆسەی خوێندنی باڵا، ئاستی زانکۆکانی ھەرێم، پێشخستنیان، ریفۆرم لە پرۆگرام و چاکسازی لە قۆناغەکانی خوێندن و چۆنێتی فەراھەمکردنی ژینگەی لەبار بۆ خوێندکاران و گرنگی بە توانا زانستییەکانیان بدرێت.

بافڵ  تاڵەبانی روونیکردەوە زانکۆکانی ھەرێم لەجێی متمانەن و لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق لە یەکەمەکاندان، کە ئەمە جێگای خۆشحاڵییە و ھانمان دەدات پەرۆشی پێشخستنی زیاتری ئاستی زانستییان بین و ھەوڵبدەین پرۆگرامی خوێندن بە شێوەیەک بێت خوێندکار و گەنجی نموونەیی و بەکار و راھێنراو لە بوارە جیاجیاکاندا بەرھەمبھێنێت، لەگەڵ پێشکەوتنەکاندا و بۆ پێویستی ئەمڕۆ ئامادەیان بکەین.

ووتیشی: مەبەستمانە ریفۆرم بکەین لە خوێندنی باڵا و کەشێکی گونجاوتر بۆ خوێندکاران بڕەخسێنین تا  ھاوتەریب لەگەڵ پێشکەوتنەکانی دونیای دەرەوە خۆیان نوێبکەنەوە و بەشێوەیەک ئاستی زانستییان گرنگی پێبدرێت تا زانکۆکانمان رۆڵی گرنگی و زیاتر بگێڕن لە بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی ھەرێم.

ھەر لەدیدارەکەدا تاڵەبانی جەختیکردەوە لە کاری ریکخراوەییاندا “ژنان زیاتر دەھێنرێنە پێشەوە و رۆڵیان لە سەرکردایەتیکردندا دەبێت و یەکێتی باوەڕی تەواویشی بە ھاوسەنگی جێندەری ھەیە و پارێزگاریکردن لە مافەکانیشیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button