ڕووسیا موشەکێکی ئەتۆمی تاقیکردەوە

لڤین:

وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، ڕاهێنانێکی سەربازیدا ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە سەرکەوتوویی موشەکێکی ئەتۆمی تاقی کردەوە.

دیمیتری پاسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرملین لەڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا دڵاویکردەوە سوپای ڕووسیا ئەمڕۆ لە مەشقێکی سەربازیدا بە سەرکەوتوویی موشەکێکی ئەتۆمی تاقی کردەوە.

پێسکۆف وتی ڕاهێنانەکە لەلایەن پۆتینەوە فەرمانی پێکراوە و پۆتین و سەرۆکی ڕووسیا و لۆکا شینکۆ سەرۆکی بیلاڕووسیا سەرپەرشتی مەشقەکەیان کردووە.

 ماوەی چەند ڕۆژێکە هەریەکە لە ڕووسیا و بیلا ڕووسیا مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشیان لە سەر سنوورەکانی ئۆکرانیا دەستپێکردووە و هەرچەندە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا دەڵێن ڕووسیا دەیەوێت هێرش بکاتە سەر بیلاڕووسیا، بەڵام تا ئێستا ئەو وڵاتە ڕەتیدەکاتەوە پلانێکی بەوشێوەی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button