خشتەی مووچەی سبەی ڕاگەیەندرا

لڤین:

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی مووچەی مانگی کانونی دووەم (١) وەزارەتێکی دیکەی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ئەو لیستەی كە لە وەزارەتی داراییەوە بۆ گەنجینە و بانكەكان نێردراوە، سبەینێ یەكشەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەكرێت.

ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەریم لە ڕاگەیەندراویکدا وتی “جارێكی دیكه‌ وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (٢٠٠ ملیار)  دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستووە”.

ئاماژەی بەوەشکردبوو بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی ) بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی  ٢/ ٢٠٢٢ دابەشکردنی موچەی مانگی (١) بەردەوام بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button