وەزیری دەرەوەی عێراق: پێویستە وڵاتانی دراوسێ ڕیز لە سەروەری خاکی عێراق بگرن

لڤین:

وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی دراوسێ رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرن.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ خەلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسیاشی میونشن ڕایگەیاند: پێویستە وڵاتانی دراوسێ رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرن و سەقامگیری عێراق بنچینەی سەقامگیری ناوچەکەیە.

هەر لەو بارەیەوە خەلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لە دیدارەکەدا رایگەیاند، گرنگە هەماهەنگی ئەمنیمان لەگەڵ عێراق هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button