لەمساڵدا لە هەولێر بە بەهای زیاتر لە 82 ملیار دینار پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت

لڤین:
جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، ئەمساڵ لە پارێزگای ھەولێر بە گوژمەی 82ملیار دینار 117 پڕۆژەی جۆراوجۆر بەشێوەیەکی گشتی ئەنجام دەدرێت.
مەسعود محەمەد، جێگری پارێزگاری ھەولێر بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند “بە گوژمەی 82 ملیار دینار 117 پڕۆژە بۆ ئەمساڵ لە ھەولێر ئەنجام دەدرێن  و پڕۆژەکانیش جۆراوجۆرن و بەسەر سەنتەری پارێزگای ھەولێر و لەگەڵ قەزا و ناحیەکان دابەشکراون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “پڕۆژەکان ئەو بوارانە لەخۆ دەگرێت، ڕێگاوبان، کارەبا، ئاو و ئاوڕۆ، تەندروستی و پەروەردە، جگە لەوەش سێ پڕۆژەی سیادیش ھەن دواتریش ئەوانیش ڕادەگەیەنین”.
دەشڵێت “لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوەبەرە گشتیەکان کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و ھەر یەکەیان پشکیان بەپێی ڕێژەی دانیشتووان بۆیان دیاری کراوە، ھاوکات کەی ڕێکارەکان تەواو بێت دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button