نێچیرڤان بارزانی: ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی شەنگال جێبەجێبکرێت دەرفەت دەبێت بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان

لڤین:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش بۆ سه‌قامگیرى و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئێزدى بۆ شوێنه‌كانیان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، له دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نیلس شمید، وته‌بێژى كۆمیته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا، باسیان له دۆخى سیاسیى عیراق، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له سنوره‌كانى بیلاڕوسیا، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان له عیراق، كرد.
نێچیرڤان بارزانى بۆ هاوكاریكردنیان له پرسى كۆچبه‌ران و بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان له عێراق، سوپاسى ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى دۆستى له ئه‌وروپای كرد.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ده‌رباره‌ى دۆخى ئاواره ئێزدییه‌كانیش، نێچیرڤان بارزانى دووپاتیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش بۆ سه‌قامگیرى و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئێزدى بۆ شوێنه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، هه‌ردولا پرسى بره‌ودانیان به دیموكراسى و بنیاتنانى دامه‌زراوه‌كان و به‌هێزكردنیان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و هاوڕا بون كه ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى دۆست ده‌توانن له‌مباره‌وه هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بن.