بایدن: شەڕی روسیا ناکەین بەڵام سزای توندی دەدەین

لڤین:
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕوسیا 150 هەزار سەربازی لەسەر سنوری ئۆكرانیا كۆكردووەتەوە و دەڵێت، هەر داگیركارییەكی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەبێتەهۆی جەنگێكی كارەساتبار.
جۆبایدن ڕایگەیاند “ڕوسیا دوو بژاردەی هەیە، یان جەنگ و ئەو نەهامەتییانەی بەدوای خۆیدا دەیهێنێت، یاخود بژاردەی دیبلۆماسی كە زۆر ئاسایشترە بۆ جیهان و ئێمە شەڕی ڕوسیا ناكەین بەڵام سزای قورسی ڕوسیا دەدەین ئەگەر ئەوە بكات.”
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی ”ڕووسیا هەوڵ دەدات بە بڕیارێکی سەرۆکی وڵاتەکە هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا و پێشبینی دەکات هێرشەکە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیاوە دەستپێبکات.”
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ”ئەگەر رووسیا هێرشەکەی ئەنجام بدات لەو نێوەندەدا خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی، چونکە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا 2.8 ملیۆن کەسی تیادا دەژی و ئەمە جگە لەوەی خەڵکانێکی زۆر لە بێگانەی تێدایە.”
بایدن وتیشی: هەموو ڕاپۆرتەکانی دەڵێن روسیا نیازی ھێرشی نیە هەڵەن. ئێمە شەڕی ڕوسیا ناكەین بەڵام سزای قورسی ڕوسیا دەدەین ئەگەر ئەوە بكا.