سەدر هەڕەشە دەکات

لڤین:
ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێكدا هۆشداری دەدات بەوانەی هەڕەشە لە هاوپەیمان و هاوبەشەکانی دەکەن و دەڵێت، بەسە هەڕەشە و بەڵێن پێدان و وڵات ناگەڕێنینەوە بۆ گەندەڵكاران.
موقتەدا سەدریلە تویتێکدا دەڵێت: جارێکی تر هەڕەشە لە هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی (نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی) دەکرێت، منیش پێتان دەڵێم، بەسە هەڕەشە و بەڵێن پێدان، وڵات ناگەڕێنینەوە بۆ گەندەڵکاران و نیشتمانی نافرۆشین بەو کەسانەی لە پشتی سنورەوەن.
ڕیبەری ڕەوتی سەدر دەشڵێت: زۆرینەی گەل حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەوێت، بۆیە دەستوەستاو نابین و ڕێگەنادەین تیرۆر و گەندەڵکاران یاریمان پێ بکات.